A book must be
the axe for the
frozen sea within us
Kafka
Partûk Pêwîst e bibe
bivir ji bo şikandina behra
bûzgirtî ya nava me.
Kafka
كتێب دەبێت ته‌ورێك بێت‌ بۆ تێکشکاندنی ده‌ریای سه‌هۆڵبه‌ستووی هه‌ناومان. کافکا

Books – کتێب – Pirtûk

Sherko Bekas

Author of the month

شێركۆ بێكه‌س، به‌ یه‌كێ له‌ گه‌وره‌ترین شاعیرانی هاوچه‌رخی كورد داده‌نرێت. شێركۆ ساڵی ۱۹۴۰ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌ده‌بپه‌روه‌ری شاری سلێمانی له‌ دایك بوو. فایق بێكه‌سی باوكی شێركۆ خۆی یه‌ك له‌ شاعیره‌ كلاسیكه‌كانی كورد بوو. فایه‌ق بێكه‌س، كاتێك شێركۆ ۱۳ ساڵی بوو، كۆچی دوایی كرد. شێركۆ بێكه‌س له‌ ۱۷ ساڵانه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كرد و له‌و ده‌مه‌وه‌ هه‌تا دوا رۆژی ژیانی ده‌ستی له‌ هۆنینه‌وه‌ی و شیعر نووسین هه‌ڵنه‌گرت. شێركۆ بێكه‌س له‌ ماوه‌ی ۷۳ ساڵ ژیاندا ده‌یان دیوانی شیعری چاپ و بڵاو كردووه‌. دوایین كتێبی شێركۆ بێكه‌س كۆمه‌ڵه‌ شیعری “خێراكه‌ مردن خه‌ریكه‌ بگات” ساڵی ۲۰۱۳ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی “غه‌زه‌لنووس” ه‌وه‌ له‌ سلێمانی له‌ چاپ درا و به‌ سه‌رپه‌رشتی شاعیر خۆی بڵاو كرایه‌وه‌. “نووسین به‌ ئاوی‌ خۆڵه‌مێش” ناووی په‌رتووكێكی بیۆگرافی شاعیره‌ كه له‌ دوو به‌رگدا‌ دوای مردنی له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووسه‌وه‌ بڵاو بوویه‌وه‌. شێركۆ بێكه‌س له‌ رێگه‌ی شیعره‌وه‌ شۆڕشێكی مه‌زنی له‌ زمانی كوردی و به‌ تایبه‌ت شێوه‌اری سۆرانیدا به‌رپار كرد.

Blog

Book reviews, events and other topics.

damdam-bow-facebook

The diverse world of Kurdish literature – Interview with ECHO-Library

Interview of Kitêbhên founders with the Echo-Library in Greece

WhatsApp Image 2021-03-31 at 20.48.12

سه‌رمه‌ندیی داهێنه‌ر له‌ نێوان هۆش و كاتدا – “گه‌ڕان بۆ كاتی له‌ده‌ستچوو”ی پرووست

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ هه‌میشه‌ وتراوه‌ له‌ پاش جه‌یمس جۆیس و مارسێل پرووست، چیتر دۆخی ڕۆمان وه‌ك پێشتر نییه‌. جۆیس ئێرله‌ندییه‌ و خاوه‌نی ڕۆمانی “یۆلیسیس”ـه‌، پرووست فه‌ڕه‌نسییه‌ و خاوه‌نی ڕۆمانی “گه‌ڕان بۆ كاتی له‌ده‌ستچوو”ه‌. زۆر جار ڕۆبه‌رت موزیلی ئه‌ڵمانییشیان بۆ زیاد ده‌كرێت. به‌م جۆره‌ش، هه‌رسیانیان پێكه‌وه‌ ده‌سته‌ی باوكانی دامه‌زرێنه‌ری ڕۆمانی…

DSC_0352

کتێبهێن لیرەیە

دوای زیاتر له‌ ساڵێك كاری چڕوپڕ، دواجار كتێبهێن وه‌ك یه‌كه‌م كتێبفرۆشیی فره‌زاراوه‌ی كوردی له‌ ئه‌ورووپا ده‌ستی به‌ كار كرد. كتێبهێن له‌مڕۆوه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ زاراوه‌ی جیاوازی كوردی و به‌ هه‌ندێ زمانی بیانی، كتێب بگه‌یه‌نێته‌ ماڵی كتێبدۆستانی دیاسپۆرای كوردستان. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رهه‌می هه‌ستكردن به‌ بۆشایی كتێبی كوردییه‌ له‌ ئه‌ورووپا، ئه‌ویش له‌ حاڵێكدا هه‌موو پێته‌خته‌ ئه‌ورووپییه‌كان میوانداری زیاد…