کتێبهێن لیرەیە
دوای زیاتر له ساڵێك كاری چڕ‌وپڕ، دواجار كتێبهێن وه‌ك یه‌كه‌م كتێبفرۆشیی فره‌زاراوه‌ی كوردی له ئه‌ورووپا ده‌ستی به كار كرد. كتێبهێن له‌مڕۆوه ئاماده‌یه به زاراوه‌ی جیاوازی كوردی و به هه‌ندێ زمانی بیانی، كتێب بگه‌یه‌نێته ماڵی كتێبدۆستانی دیاسپۆرای كوردستان. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رهه‌می هه‌ستكردن به بۆشایی كتێبی كوردییه له ئه‌ورووپا، ئه‌ویش له حاڵێكدا هه‌موو پێته‌خته ئه‌ورووپییه‌كان میوانداری زیاد له كتێبفرۆشییه‌كی توركی، فارسی و عه‌ره‌بین.
له دوای شه‌ڕی سوریا و عێراق و شۆڕشی ڕۆژئاواوه، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ری كورد ڕووی له ئه‌ورووپا كردووه. له هه‌ندێ و‌ڵاتی وه‌ك ئا‌ڵمانیا، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به زمانی دایكی ئه‌و منداڵانه ده‌درێت كه به زمانێكی جگه له ئاڵمانی ده‌دوێن؛ كه‌چی له‌م نێوه‌دا منداڵی كورد به هۆی بۆشایی كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه ناچاره سه‌رله‌نوێ ڕوو بكاته زمان و ئه‌ده‌بی گه‌لانی سه‌رده‌ست و له باشترین حاڵه‌تدا دراوسێی كوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، بۆشایی كتێب وای كردووه كه كتێبی كوردی به كه‌مترین جار بكرێته سه‌رچاوه‌ی كاری ئاكادیمیك و ڕۆژنامه‌نووسانه. هه‌موو ئه‌مانه جگه له‌و هه‌ژارییه‌ی كتێبخانه‌ی كوردی كه به تایبه‌تی كوردی دیاسپۆرا چه‌ندین ده‌یه‌یه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێت.
كتێبهێن، به‌رهه‌می هه‌ستكردن به‌م هه‌ژارییه و سه‌رچاوه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌كی قووڵی به‌كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به كتێب و مێژووی زمان و كتێبخانه‌ی كوردی.
ستافی كتێبهێن له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا توانیویانه به پشتگیریی ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی غه‌زه‌لنووس نزیكه‌ی 100 ناونیشانی كتێبی كوردیی سۆرانی بگه‌یه‌نێته ئا‌ڵمانیا. هاوكات نزیكه‌ی 800 ناونیشان كتێبی كورمانجی و هه‌ندێك په‌رتووكی زازاكی له گرووپی “زۆزان” (كه پێشووتر بازاڕێكی ئۆنلاینی كه‌لوپه‌لی كوردی بوو) بكڕێته‌وه و بیانگوازێته‌وه بۆ به‌رلین.
كتێبهێن هه‌تا ئێستا زیاد له ده‌هه‌زار یۆرۆ تێچوونی هه‌بووه كه بڕی هەزار و پێنجسەد یۆرۆ
یۆرۆی به پشتگیری و پشتیوانیی كتێبدۆستان كۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وی ترشی له لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی پرۆژه‌كه‌وه دابین كراوه و هه‌ر هه‌مووی بۆ كڕین، گواستنه‌وه و جێگیركردنی كتێبه‌كان خه‌رج كراوه. كتێبهێن پرۆژه‌یه‌كی مادی نییه و به نیازیشه ساڵانه راپۆرتی ماڵی خۆی بڵاو بكاته‌وه.
كتێبهێن ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك نییه بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووك و كتێبی كوردی، به‌ڵكوو پرۆژه‌یه‌كیشه بۆ ناساندنی كتێبی كوردی. كتێبهێن له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له به‌شی “بلۆگ”دا، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك لایه‌نی كه‌م كتێبێك بناسێنێت. وه‌كی تر، كتێبهێن له ئێستاوه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو مانگێك، نووسه‌رێكی كوردستانی به تێروته‌سه‌لی بناسێنێت.
بۆ ناردنی ڕه‌خنه و بابه‌ته‌كانی خۆتان، پێوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه بكه‌ن:
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی كتێبهێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، تكایه له‌سه‌ر سایته‌كه سه‌ردانی به‌شی “ده‌رباره‌ی ئێمه” بكه‌ن.