ژیانی حه‌قیقی
€6.00
Out of stock
Description
به‌شێك له پێشه‌كی وه‌ڕگێڕانی “ژیانی حه‌قیقی” كه ئاله‌ن به‌دیو به تایبه‌ت بۆ چاپ كوردییه‌كه‌ی نووسیویه‌تی.
“چارەنووسی خەڵکی کورد، هه‌ر وه‌ك ئاگادارین، بووەتە پرسێک کە ویژدانی گەردوونیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه، بە تایبەتییش هەموو ئەوانەی خەباتکاری ڕێگەی چوونەدەری مرۆڤایەتین لەو دۆخە بە جۆرێک حەیوانییەی کە ئیمپریالیسم و کاپیتالیسم بەردەوامن لە نوقمکردنی مرۆڤایەتی تێیدا.
ئەم خەڵکە جۆرێکی دەستکرد پارچە کراوە، له هه‌ر یه‌كێك هەر لەم پارچانەشدا سەرکوت کراوە و مەبەسته‌كه‌ش هه‌میشه ئەوە بووە بوونی لێ مه‌منووع بكه‌ن.
دژی ئەم ویستە، ئەم خەڵکە، به موتوربه‌كردنێكی سه‌رسوورهێنه‌ری کۆڵنەدان و سێبوورییه‌وه، وازی لە خەباتی قورس و خۆڕێکخستن نەهێناوه . ئەگەر خەڵکێک هەبێت ئه‌وه‌ی ناسیبێت كه ما‌و زێدۆنگ پێی دەگوت “شەڕی درێژماوە”، ئەوە خەڵکی کوردە.
بۆیە بە ڕاستی دڵخۆشم دەبیستم یەکێک لە کتێبەکانم دەکرێتە کوردی، چونکو لەم کاتەدا هەست دەکەم کاری تایبەتیی من دەتوانێت ببێتە بەشێکی، بێگومان دووەمین، بەڵام ڕاستەقینە، لەو خەباتانەی لە هەموو دنیادا بۆ رزگاریی لە ئارادان.
هەروەها لام وایە ئەوەی من پێی دەڵێم “ژیانی حەقیقی”، دەتوانێت پڕاوپڕ بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو توانا و هێزە بەکار بهێنرێت کە بەو هێزه خەڵکی کورد توانیی دژی ئەوانەی دەیانەویست ڕێگەی بوونی لێ بگرن، بمێنێته‌وه. چونکو ئەوە ڕێک دژی فیگوورێكی مردنە کە ئەم خەڵکە میتۆدە نوێکانی بیر و کردەوە دادەهێنێت، تا ئاستێک کە لە دۆخی تۆقێنەری دنیای ئەوڕۆکەدا ببێتە نموونه و ڕیفره‌نسێک. دیاره تێگەیشتنی من بۆ ژیانی “حه‌قیقی” ئینێرژیی داهێنەرانە ڕووبەڕووی ڕەحەتیی بەرخۆرانە، بیرکردنەوەی زیندوو ڕووبەڕووی بیروڕای زاڵ، ڕێکخستن ڕووبەڕووی تەریکی، ئەرێکاریی کۆڵنەدارانە ڕووبەڕووی تەسلیمی نەرێنی دەکاتەوە. ژیانی حەقیقی دەیسەلمێنێت کە بارودۆخ چەندەش دژوار بێت، ئێمە دەتوانین ڕێگە و شێوەیەک بۆ گۆڕینی دابهێنین. ژیانی حه‌قیقی دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئەو شتەی لە ئاستی ڕاستییەکاندا هەموو ڕۆژێک وەک مەحاڵ و نەکردە ده‌بینرێت، دەکرێ ببێت و بهێنرێتە دی. ژیانی حه‌قیقی دەڵێ ژیانی بەختەوەر ئەو ژیانەیە فێرمان ده‌كات كه ئەوەی پێمان وابووە مه‌حاڵه و لە ئاستی کردنی ناتوانین، مه‌حاڵ نەبووە و توانای کردنیمان هەیە.
ژیانی حەقیقی، –به گەڕانەوە بۆ شیعرێکی برێشت– ئەو کاتەیە کە “هەرگیز! دەبێتە: ئەمڕۆکە!” ئەمە دەکرێ دروشمی خەڵکی کورد بێت.
لێرەدا، زۆر برایانە سوپاسی مەنسوور تەیفووری دەکەم بۆ کارە گه‌وره و گرانەکەی، وەک دۆزەرەوە و وەک وەرگێڕ.
پاریس، ٢٤ی سێپتەمبه‌ری ٢٠١٧”
Additional information
Book Author | |
---|---|
Book Translator | مه‌نسوور ته‌یفووری |
Language | كوردی |
Pages | 136 |
Publisher | غه‌زه‌لنووس |
Year Published | 2018 |